لە سلێمانی حاڵەتێکی دەگمەن روویدا

هەمەرەنگ 12/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبێ ئەوەی باران ببارێت پەڵکە زێڕینە لەئاسمانی پارێزگاکەدا دەرکەوت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ دیاردەی پەڵكە زێڕینە لە ئاسمانی شاری سلێمانیدا دەرکەوت، سەرباری ئەوەی كە باوە پەڵكە زێڕینە لە دوای بارانبارین و بەتایبەت لەكاتی بوونی هەوری ستراتیۆسی نزم یان تەم و لە نزیك زەوی پەیدا دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لە ناو هەوری بەرزی سڕڕەس پەیدا بوو ".

لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆر لە كریستاڵی سەهۆڵی پێكهاتەی هەوری سڕڕەس پەیدا بووە 

ئەوەشی خستەڕوو:" دەرکەوتنی پەڵکە زێڕینە لە ئاسمانی سلێمانی لەئەمڕۆدا لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆر لە كریستاڵی سەهۆڵی پێكهاتەی هەوری سڕڕەس بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا