ئەگەری سەرکەوتنی کاندیدێکی دیکەی یەکێتی هەیە

عێراق 12/10/2021

Alternate Text

ئەگەری سەرکەوتنی فەیسەڵ کەریم خان، کاندیدی یەکێتی لەسنووری پارێزگای هەولێر بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە و نزیکەی ٣٠ هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی تشرینی یەکەم، سەرچاوەیەکی تایبەت لەتیمی بانگەشەی فەیسەڵ کەریم خان، کاندیدی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لەبازنەی یەکی هەولێر، بە BMC راگەیاند:" پاش دووبارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان و کۆکردنەوەی دەنگی دەنگدانی گشتی و دەنگدانی تایبەت، ئەگەری سەرکەوتنی فەیسەڵ کەریم خان لەئارادایە".

ژمارەی دەنگەکانی فەیسەڵ کەریم خان نزیک دەبێتەوە لە ٣٠ هەزار دەنگ

سەرچاوە تایبەتەکە ئەوەشی وت:" ژمارەی دەنگەکانی فەیسەڵ کەریم خان نزیک دەبێتەوە لە ٣٠ هەزار دەنگ و لەپلەی دووەمدا دێت لەسەر ئاستی بازنەی یەکی پارێزگای هەولێر".

یەکێتی دەبێتە خاوەنی ١٩ کورسی

بەم پێیە و لەئەگەری سەرکەوتنی ئەو کاندیدە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەبێتە ١٩ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا