سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان پێشنیازی بۆ ئیسرائیل کردووە بەهاوبەشی لەگەڵ
ئیمارات میوانداری مۆندیالی ٢٠٣٠ بکات.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل لە تویتێکدا ئاماژەی
بەوەکردووە:" لەمیانەی چاوپێکەوتنی نهفتاڵی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ جیانی ئیفنتینۆ،
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا" پێشنیازکراوە ئیسرائیل بەهاوبەشی
لەگەڵ یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی ئیمارات میوانداری جامی تۆپی پێی
جیهانی ٢٠٣٠ بکات ".