دوو کەس بەتۆمەتی تەقەکردن دەستگیرکران

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بەتۆمەتی تەقەکردن راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند:" شەوی رابردوو هێزەکانمان ئاگادار کران لە بوونی رووداوێکی تەقەکردن لە گوندی دێگەی سەر بە ناحیەی هێرۆ، لدەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی مەبەست".

 دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەکراوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت بەهۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەکراوە و دوای کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخەکە دوو تۆمەتباریش لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران و دەستیش بەسەر دوو چەکی بەکارهاتوودا گیرا".

بە ماددەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراق هەردوو تۆمەتبارەکە راگیراون

باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەک رێکخراوە و بە ماددەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراق هەردوو تۆمەتبارەکە راگیراون".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا