لەبارەی گرانبوونی نرخی بەنزینەوە هۆشداری دەدرێت

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەگەری هەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی یەک لیتر بەنزینی ئاسایی بۆ هەزار و ٣٠٠ دینار بەرزببێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لە ٪٧٠ی بەنزینی هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە دێت و لە ئێستاشدا ئەو وڵاتە بەهۆی بارودۆخی تایبەتی خۆیەوە هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێم رادەگرێت".

ئەگەر ئەو پرۆژە و پلانەی پێشکەشم کردووە جێبەجێ نەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی یەک لیتر بەنزنینی ئاسایی بەرزدەبێتەوە بۆ هەزار و ٣٠٠ دینار

باسی لەوەشکرد:" بۆ کەمکردنەوەی نرخی بەنزین پرۆژەیەکم پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران کردووە ئەگەر ئەو پرۆژە و پلانەی پێشکەشم کردووە جێبەجێ نەکرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا نرخی یەک لیتر بەنزینی ئاسایی بەرزدەبێتەوە بۆ هەزار و ٣٠٠ دینار".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر ئەم پلانە جێبەجی نەکرێت کە هیچ تێچوویەکی دارایی لەسەر حکومەت ناکەوێت، نرخی بەنزین، گازوایل، گاز و نەوتی سپی بەشێوەیەکی زۆر بەرچاو گران دەبێت".

پاڵاوتنی نەوتی خاو لەدەرەوەی وڵات تێچووی گواستنەوە و گومرگ و قازانجی پاڵاوگە و بازرگانی دەچێتە سەر کە ئەنجامەکەی گرانبوونی نرخی بەنزینە

عەلی حەمەساڵح وتیشی:" لە ئێستادا حکومەتی هەرێم نەوتی خاو دەداتە وڵاتانی دیکە تاوەکو بیپاڵێون بۆی، لەکاتێکدا خۆی خاوەنی چەندین کۆمپانیایە لەناوخۆدا کە دەتوانن هەستن بە ئەنجامدانی ئەو کارە، پاڵاوتنی نەوتی خاو لەدەرەوەی وڵات تێچووی گواستنەوە و گومرگ و قازانجی پاڵاوگە و بازرگانی دەچێتەسەر کە ئەنجامەکەی گرانبوونی نرخی بەنزینە".

ئەگەر حکومەتی هەرێم خۆی نەوت بپاڵێوێت دەتوانێت بە نرخێکی هەرزانتر و کوالێتێکی باشتر بەنزین بداتە هاوڵاتییان

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەگەر حکومەتی هەرێم خۆی نەوت بپاڵێوێت دەتوانێت بە نرخێکی هەرزانتر و کوالێتییەکی باشتر بەنزین بداتە هاوڵاتییان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا