فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی دواخرا

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، وادەی سازدانی ڤیستیڤاڵەکە دواخراوە بۆ ١٧ی کانوونی یەکەم.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەهۆی سازدانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک لە ١١ی تشرینی دووەمدا، واتە مانگی داهاتوو، کە هاوکات بووە لەگەڵ کاتی سازدانی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، بۆیە بڕیارمانداوە بە دواخستنی فێستیڤاڵەکەمان.

دەقی راگەیەندراوەکەی دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی:

راگەیەندراوێک لە دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی-ەوە بەناوی دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە بەرامبەر خەمساردی ھەندێک کەس و لایەن و بێباکیان بەرامبەر راگەیەنراو و بەرنامەکانی دەزگاکەمان ئەم روونکردنەوەیە بلاودەکەینەوە

لە ٣٠/٨/٢٠٢١ دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند کە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢١ سازدەکرێت ئەمەش بەهۆی بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە. دوای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ بەسەر ڕاگەیاندراوەکەی ئێمەدا، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی دهۆک ڕایانگەیاند کە لەهەمان ڕێکەوتدا فێستیڤاڵ سازدەدەن، ئەمەش بۆ ئێمە هەواڵێکی پڕ لەسەرسوڕمان بوو کە بەداخەوە دوو فێستیڤاڵ لە یەککاتدا جۆرێک لەشپرزەیی ھونەری و دابەشکاری لەنێوان بینەر و ھونەرمەندەکاندا دروست دەکات، کە ھەدوولا ئامانجمانە زۆرترین بینەر و بەشداربوومان ھەبێت و میوانداری بکەین.

ھەربۆیە لەپای هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتی وەک دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بڕیارماندا بەگۆڕینی وادەی سازدانی فێستیڤاڵەکە لە ١١/١١/٢٠٢١ ەوە بۆ ١٧/١٢/٢٠٢١ .

هونەرمەندان و هونەردۆستان دڵنیا دەکەینەوە کە لە ئامادەسازیداین بۆ خولی پێنجەمی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بە شێوەیەکی زۆر گەورەتر و شایستەتر لە ساڵانی ڕابردوو.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

" کێشەی کەمی غاز چارەسەربووە "

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا