هەر ئێستا بافڵ تاڵەبانی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی و لەگەڵ رێکخەری گشتی بزوتنەوەکە کۆدەبێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، بافڵ تاڵەبانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی لە شاری سلێمانی کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، وا بڕیارە لە سەردانەکەیدا بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ عومەر سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە.