پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و مستەفا کازمی،
سەرجەم گەنجە دەستگیرکراوەکانی کەرکوک ئازاد کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق لەسەر پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند:" پاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان بافڵ
تاڵەبانی و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی
گەڕەکە کوردییەکان و ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان، هەر ئێستا لەگەڵ خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوکمان کرد و سەرجەم گەنجە دەستگیرکراوەکان
ئازاد کران".
ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان کۆمەڵێک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکوک و بەشێکی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا روویدا
ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان
کۆمەڵێک گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکوک و بەشێکی هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەدا
روویدا و لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر
گەنجی کورد کرد لە گەڕەکە کوردنیشنەکانی ئەو شارە.