لە
پارێزگای واست لە باشووری عێراق کاندیدێکی دەرنەچوو ئەو محاویلەیەی لابرد کە لەکاتی
بانگەشەدا بۆ گەڕەکێکی شارۆچکەی سوێرەی دانابوو.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان محاویلەکەی لابرد
بەگوێرەی
گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە:" هاوڵاتییەکی
شارۆچکەی سوێرەی سەر بە پارێزگای واست ئاماژە بەوەدەکات کە کاندیدێکی دەرنەچوو پاش
راگەیاندنی ئەنجامەکان ئە محاویلەیەی لابرد کە لەکاتی بانگەشەدا لە شەقامێکی
شارۆچکەی سوێڕەی دانابوو ".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
رۆژی یەکشەممەی رابردوو هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و
هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، تێیدا سێ هەزار و ٢٢٥ کاندید رکابەرایەتییان بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩
کورسی پەرلەمان کرد .