رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەم، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" وەک هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارە، خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارماندا دەستلەکاربکێشینەوە ".

دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت

ئەوەشی خستەڕوو:" لە زووترین کاتدا دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی بزوتنەوەکە پێکدەهێندرێت ". 

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقدا بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنێت و ئەوەش بووە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی لە ناوخۆی حزبەکە لەسەر ئاستی بزووتنەوەکە و وەک هەڵوێستێکیش رێکخەری گشتی گۆڕان و شەش ئەندامی خانەی راپەڕاندن دەستیان لەکارکێشایەوە.

ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێکدێن لە: عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی. شێخ کامیل قادر، سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی. سەفینی مەلا قەرە، سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان. ئاسۆ رەحیم، سکرتێری کاروباری باژێرەکان. دەرباز محەممەد، سکرتێری کاروباری ژوورەکان. برزۆ مەجید، سکرتێری کاروباری خەڵک و جەمال حاجی محەمەد سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا