ئاگادارییەکی "مەترسیدار" لەنەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێوە

کوردستان 13/10/2021

Alternate Text

بەهۆی زۆربوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ سەردانیکردنی نەخۆش و بەتایبەت توشبووانی کۆرۆنای قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٣ی تشرینی یەکەم، نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ رایگەیاند:" بەهۆی ئەوەی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەبەرزترین ئاستدایە و رۆژ بە رۆژ بەرەو هەڵکشان دەچێت، لەمەودوا سەردانیکردنی نەخۆش و تایبەت توشبووانی کۆرۆنا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە ".

سەرجەم قاوشەکانی تابیەت بە توشبووانی کۆرۆنا پڕ بوونە لە توشبوو

ئاماژەی بەوەشکردووە:" سەرجەم قاوشەکانی تابیەت بە توشبووانی کۆرۆنا پڕ بوونە و لەئێستادا بەشی هەناوی و چەند بەشێکی دیکەی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ چۆڵ دەکرێن و توشبوانی کۆرۆنای لێ دەهێڵدرێنەوە  ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

"چاڤی دەمێنێتەوە"

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا