سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی گۆڤارێک لەبارەی ستراتیژی ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێم بڵاودەکاتەوە

هەمەرەنگ 13/10/2021

Alternate Text

وەرزنامەی ئێرانناسی، کۆڤارێکە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی بڵاودەکرێتەوە و ئامانجی گرنگیدانە بە لێکۆڵینەوە ستراتیجی و سیاسییەکانی ئێران و کارلێکە هەرێمایەتی و جیهانییەکان و کاریگەرییان لەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

مەودای کاری گۆڤاری ئێرانناسی بریتییە لە توێژینەوە لە سیاسەتی کورتمەودا و دوورمەودای ئێران و شرۆڤەی سیاسی و ستراتیجیی ئەو وڵاتە و ناوچەکە و توانای ئابووری، سەربازی، سیاسی و کولتووریی پەیوەست بە ئێرانەوە و سێ مانگ جارێک لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی بڵاودەکرێتەوە.

مەرجە بابەتەکانی ئەم گۆڤارە لەخۆگری دیدگای ئایندەی و ستراتیژی بن و سیناریۆکان و ئەگەرەکان بخەنەڕوو، لە پێناو سیاسەتڕێژیکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران.

ھەوڵێکە لە پێناو ھاوکاریکردنی پڕۆسەی سیاسەتڕێژی و سیاسەتی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران

بڵاوکردنەوەی ئەم گۆڤارە ھەوڵێکە لە پێناو ھاوکاریکردنی پڕۆسەی سیاسەتڕێژی و سیاسەتی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران .

 یەکەم ژمارەی ئێرانناسی ئەم بابەتانەی لە خۆگرتوە:

♦️ ئێرانناسی بۆ؟ کە ئەم بابەتە لە سەرووتاری گۆڤارەکە و لە لایەن بەرێز دکتۆر یوسف گۆران نوسراوە وەک یەکەم ژمارەی وەرزنامەی ئێرانناسی.

♦️ كابینەی ئیبراهیم ڕەئیسی، گەڕانەوە بۆ حكومەتی یەكدەست.

♦️ لیبراڵیزمی سیاسی و لێکدانەوەی لیبراڵیستی لە ئایین: ڕووناکبیرانی ئایینی لە ئێران

♦️ مەرجەعیەتی شیعە و کاریگەرییان لەسەر کایەی سیاسی.

♦️ شۆڕشی 1979ی ئێران و پڕۆسەی دەوڵەت-نەتەوە لە ڕوانگەی داریوشی ئاشوورییەوە

♦️ عێراقی ئایندە لە دیدی ئێرانەوە چاوپێكەوتن لەتەك ”د. رەزا واعیزی“

♦️ هێزە سیاسییەکانى ڕۆژهەڵات و کابینەى نوێی حکومەتەکەى ئیبراهیم ڕەئیسی

♦️ زیکبوونەوەی ئێرانییەکان لە تاڵیبان: تێگەیشتن و بەردەوامیی گۆڕانکارییەکان

♦️ ئێران و سعودییه‌، ململانێ له سه‌ر باڵادەستی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

بۆ داگرتنی گۆڤاری ئێرانناسی بەشێوەی PDF کلیک لێرە بکە

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا