دوو کورتە فیلمی کوردی خەڵاتی نێودەوڵەتیان لە فێستیڤاڵێکی ئیتاڵیا وەرگرت

هەمەرەنگ پێش 1 هەفتە

Alternate Text

هەریەکە لە کورتە فیلمەکانی "تاقیگەی ژمارە دوو" و "ژووری سور" خەڵاتی باشترین فێلمیان لە فێستیڤاڵی سێلێبرەت لە وڵاتی ئیتاڵیا وەرگرت.

کورتە بەڵگەیی تاقیگەی ژمارە دوو لە دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر لە فێستیڤاڵی فیلمی سێلێبرتی لە وڵاتی ئیتالیا خەڵاتی باشترین فیلمی بەڵگەیی پێدرا.

هەر لەم فێستیڤاڵەدا کورتە فیلمی چیرۆکی "ژووری سوور" لە دەرهێنانی لیلیان ئەمیر عەلی خەڵاتی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی بردەوە.

فیلمی "ژووری سوور" لە بەشی مونتاژ کاندیدی خەڵات بوو، بەڵام لە کۆتاییدا فیلمی چوارچێوەی بەتاڵ خەڵاتی ئەم بەشەی بردەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆمپانیای "رێتاو فێلم" کاری بڵاوکردنەوەی ئەم سێ فیلمەی لە ئەستۆگرتووە.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

" کێشەی کەمی غاز چارەسەربووە "

کوردستان 50 خولەک پێش ئێستا

ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا