کەسێك بە تیر و کەوانەوە پێنج کەس دەکوژێت

جیهان 14/10/2021

Alternate Text

لە نەرویج، پیاوێک بە تیر و کەوانەوە و چەند هێرشێک ئەنجامدەدات و بەهۆیەوە پێنج کەس دەکوژێت و دووی دیکەش بریندار دەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، شەوی رابردوو لە شارۆچکەی کۆنگسبێرگ لە نەرویج، پیاوێک بە تیر و کەوانەوە و هێرشیکردووەتە سەر چەند کەسێک، کە بەهۆیەوە پێنج کەسی کوشتووە و هەروەها دوو کەسی دیکەشی بریندارکردووە".

پۆلیسی شارۆچکەکە راشیگەیاندووە:" هێشتا لە لێکۆڵینەوەشدان بۆ ئاشکراکردنی ئایا چەکی دیکە بەکارهاتووە یاخوود نا".

یەکێک لە بریندارەکان ئەندامی پۆلیسی شارەکەیە

هەروەها ئەوەش ئاشکراکراوە کە یەکێک لە بریندارەکان ئەندامی پۆلیسی شارەکەیە، دوای کۆتاییهاتنی هێرشەکان پۆلیس توانییان تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت".

شایەنی باسە، دوای هێرشەکەی ٢٠١١ کە تێیدا کەسێکی توندڕەو ٧٧ کەسی کوشت کە زۆرینەیان گەنج بوون، ئەم هێرشە بە دووەم خوێناویترین رووداو دادەنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا