بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق لە
هەماهەنگیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم بە مەبەستی گۆڕینی تابلۆی
ئۆتۆمبێل بۆ سەر زمانی ئینگلیزی.
تارق ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی
عێراق رایگەیاند:" لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لە
هەماهەنگیداین بۆ یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە زمانی ئینگلیزی هاوشێوەی وڵاتانی
دیکە".
تابلۆ نوێیەکان هەمان رەنگی تابلۆکانی پێشوویان دەبێت
ئاماژەی بەوەشکرد:" تابلۆ نوێیەکان هەمان رەنگی تابلۆکانی پێشووییان دەبێت، سپی بۆ تایبەت و سور بۆ ئۆتۆمبێلی
کرێ و شین بۆ حکومی و سەوز بۆ سەربازی".
باسی لەوەشکرد:" لەگەڵ کۆمپانیاکانی جیهانی تایبەتمەند گرێبەست
دەکەین بە مەبەستی دروستکردنی تابلۆکان بە خێرایی و نەبوونی جیاوازی لە نرخی
تابلۆکاندا".