حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ٣٥٧ ملیۆن دیناری بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەکی کۆنکرێتکردن خەرجکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە:" وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەی ٣٥٧ ملیۆن دیناری بە مەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی كاری كۆنكرێتكردنی شەقامەكانی دەوروبەری مەڵبەندی تەندروستیی كەڵەكن و چەند شەقامێكی دیكە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرجكرد".
لەسەر رێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی سلێمانی
ئاماژە بەوەشدراوە:" ئهم بڕه پارهیه لەسەر رێژەی ١٥٪ی داهاتی شارەوانی خهرج دهكرێت".