بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی
کەسێکی بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" دوای ئەوەی لە مانگی شوباتی
ئەمساڵدا هاوڵاتییەک لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەچەمچەماڵ کوژرا و بکوژەکە بۆشوێنێکی
نادیار هەڵات، دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار (م.ن.ک)
دەرکرد".
لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانییەوە سەرجەم بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان راسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە
ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆ ئەو مەبەستەش
لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانییەوە سەرجەم بنکەکانی سەر بە
بەڕێوەبەرایەتییەکەمان راسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە".
دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت کە لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو
باسی لەوەشکرد:" دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا شوێنی تۆمەتبار بدۆزرێتەوە
و دەستگیربکرێت کە لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لە ئێستادا بە بڕیاری
دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە و دوای تەواوکردنی رێککارە
یاساییەکان رادەستی پۆلیسی چەممچەماڵ دەکرێتەوە".