لە سنووری شارەوانییەکی بەکرەجۆ هەشت کەس لەسەر زیادەڕەوی دەستگیرکراون

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ ئاماژەی بەوەکرد، لە سنووری شارەوانی راپەڕین هەشت کەس بەهۆی ئەنجامدانی زیادەڕەوییەوە دەستگیرکراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی تشرینی یەکەم،عوسمان ئەنوەر بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ بە BMC راگەیاند:" لە ماوەی رابردوودا لە سنووری شارەوانی تاسڵوجە  ٨٦ کەس رووبەرووی دادگا کراونەتەوە و ١٥ حاڵەتی رووخان هەبووە و ٢٠ حاڵەتی لابردنی کەپر و عەرەبانە هەبووە، هەرەها لە سنووری شارەوانی راپەڕین هەشت کەس دەستگیرکراون و ٢٣ کەس دراون بە دادگا و ١٦٧ حاڵەتی رووخان بوونیان هەبووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزە هاوبەشەکانی لێوای یەکی پاراستنی سلێمانی و پۆلیسی ١٠٤یش ٦٥ کەسیان داوە بە دادگا و ٢٠ کەسیش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانییەوە دراون بە دادگا".

هەستاوین بە رێگریکردن لە هەموو ئەو زیادەڕەوییانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئێمەدابووە

باسی لەوەشکرد:" لە ماوەی رابردوودا هەستاوین بە رێگریکردن لە هەموو ئەو زیادەڕەوییانەی لە ژێر دەسەڵاتی ئێمەدابووە".

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی وەزارەتی شارەوانی فەرمانی دروستکردنی شارەوانییەکی بۆ گوندی تووەسپی دەرکردووە

بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ وتیشی:" لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی وەزارەتی شارەوانی فەرمانی دروستکردنی شارەوانییەکی بۆ گوندی تووەسپی دەرکردووە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

" کێشەی کەمی غاز چارەسەربووە "

کوردستان 11 خولەک پێش ئێستا

ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا