وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەجیهاندا نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە و هەناردەکردنی بەنزینیش لەهەندێک دەروازەوە راگیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده دەكرێت و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ستە به‌نرخی نه‌وت و نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەتەوه كه هاوكات بووه‌تە هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینیش و هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازەوە راگیراوە".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راسپێردراوە سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن
ئاماژەی بەوەشداوە:" وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راسپێردراوە سه‌ردانی به‌غداد بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له گرفته‌كان و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت".
نه‌وتی سپی دابین دەکرێت
باسی لەوەشکردووە:" سه‌باره‌ت به نه‌وتی سپی، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راسپێردراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته له رێگه‌ی دابینكردنی نه‌وتی سپی و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر هاوڵاتییان له زووترین كاتدا".