یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستی پێدری، یاریزانی لاوی یانەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند:" گرێبەستی پێدری گۆنزالێز، ناوەڕاستکاری یانەکەیان بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تاساڵی ٢٠٢٦ نوێکردووەتەوە".
بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێدری یەک ملیار یۆرۆیە
هاوکات میدیا ئیسپانییەکانیش باسیان لەوەکردووە:" بەرشەلۆنە یەک ملیار یۆرۆی وەک بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێدری بۆ هەریانەک بیەوێت بیگوازێتەوە، داناوە".
پێدری گۆنزالێزی تەمەن ١٨ ساڵ ٥٦ یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و توانیویەتی چوار گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆماربکات.