ئاماری نوێی کۆرۆنا؛ رێژەی گیانلەدەستدان دابەزی

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تیایدا زیاتر لەهەزار و ٥٠٠ توشبوو چاکبوونەتەوە و رێژەی گیان لەدەستدان دابەزیوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" هەشت هەزار و ٩٢٦ پشکنین ئەنجامدراون و هەزار و ٤٠٩ توشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون".

هەزار و ٥٣٤ کەس چاکبوونەتەوە

ئاماژەی بەوەشداوە:" لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٥٣٤ کەس چاکبوونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" بەهۆی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆناوە نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە".

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، دوێنێ ٢٦ کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا