توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، بەکارهێنانی
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تەنها لەماوەی پێنج خولەک و خوێندنەوەی هەواڵی نەرێنی
دەتوانێت وات لێبکات هەست بە دڵتەنگی بکەیت.
رۆژنامەی "THE SUN"
بڵاویکردووەتەوە:" بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی ئێسکس ئەنجامدراوە،
زۆربەی ئەو کەسانەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاردەهێنن بەردەوام هەست بە دڵتەنگی و
خەمۆکی دەکەن، لەبەر ئەوەی رەنگە تەنها لەماوەی پێنج خولەکدا هەواڵێکی تایبەت بە
ڤایرۆسی کۆرۆنا، یاخود هەر هەواڵێکی دیکەی نەرێنی بخوێننەوە، کە کاریگەری دەکاتە
سەر دەروونیان ".
کاتەکانتان بە گەڕان بەدوای بابەتە سوودبەخشەکان بەسەربەرن
ئاماژەی بەوەشکردووە:" باشتر وایە ئەو کەسانەی تۆڕەکۆمەڵاتییەکان
بەکاردەهێنن دووربکەونەوە لە خوێندنەوەی هەواڵ و سەیریکردنی ڤیدیۆ و بابەتە نەرێنییەکان
و زیاتر کاتەکانیان بە گەڕان بەدوای بابەتە سوودبەخشەکان بەسەربەرن ".