بکوژی سکیوریتییەکەی دەروازەسیتی لەسلێمانی دەستگیرکرا

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، بکوژی کارمەندە سکیوریتییەکەی دەروازەسیتی لەسلێمانی دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی دەربارەی دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندە سکیوریتییەکەی پرۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازەسیتی لەسلێمانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە:" لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، تاوانبارێک بەناوی (ب.م) کە کوڕی بەرپرسێکی شاری کەرکوکە و بکوژی کارمەندێکی ئەمنییە لەسلێمانی، دەستگیرکراوە".

دەقی راگەیەندراوەکەی ئاسایش:

راگە‌یە‌ندراوێك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی-یە‌وە‌

پاش ئە‌وە‌ی ھێزە‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئاگاداركرانە‌وە‌ لە‌بوونی تاوانێكی كوشتنی كارمە‌ندێكی ئە‌منی (سیكویریتی) یە‌كێك لە‌ سیتییە‌كانی سلێمانی، ھێزە‌كانمان لە‌سە‌ر راسپاردە‌ی ( قوباد تاڵە‌بانی ) جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، ھە‌وڵە‌كانیان چڕكردە‌وە‌ و توانیان پاش چە‌ند سە‌عاتێك لە‌ ئەنجامدانی تاوانەكە‌، تاوانبارە‌كە‌ دە‌ستگیربكە‌ن كە‌ ناوی (ب. م) كوڕی بە‌رپرسێكی شاری كە‌ركوكە‌ و بە‌سوپاسە‌‌وە‌ كە‌سوكارە‌كە‌شی ھاوكار بوون لە‌ دە‌ستگیركردنی.

بە‌ڕێوە‌بە‌رايه‌تی ئاسایشی پارێزگاى سليمانى

 ١٤ی ١٠ی ٢٠٢١

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا