بریکاری وەزیری ناوخۆ: بکوژی کارمەندەکەی دەروازە سیتی ناسراوە و دەستگیر دەکرێت

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە هەوڵی دەستگیرکردنی بکوژی کارمەندی سکیوریتی دەروازە سیتی دان.

ناو و ناونیشانی زانراوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:" بکوژی کارمەندەکەی دەروازە سیتی کەسێکی ناسراوە و ناو و ناونیشانی زانراوە، لە دوای رووداوەكەوە هێزە ئەمنییەكان لەهەوڵی دەستگیركردنی تاوانبار و بكوژەكەوەن تا راپێچی بەردەم یاسای بكەن ".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە كاتی دەستگیركردنی تاوانبارەكەدا وردەكاری و زیاتر دەخەینەڕوو ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو کارمەندێکی سکیۆریتی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی دەروازە سیتی کە تەمەنی ٣١ ساڵ بوو، لەلایەن کەسێکەوە بە دەستڕیژی گولـلە کوژرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا