خوێندنی باڵا: زیاتر لە ٥٢ هەزار دەرچووی ١٢ داواکارییان بۆ وەرگرتن لەزانکۆکان پێشکەشکردووە

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، زیاتر لە ٥٢ هەزار دەرچووى قۆناغی ١٢ لە رێگەی زانکۆلاینەوە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆکان پێشکەشکردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، بەسەرپەرشتى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و بەئامادەبوونی سەرجەم سەرۆک زانکۆ حکومییەکان کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت لە سەرۆکایەتى زانکۆى چەرمو لە قەزاى چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.

وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات

لەکۆبوونەوەکەدا ئارام محەمەد قادر ئاماژەی بەوەدا:" وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کوالێتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، سەرەڕاى ئەو ژمارە زۆرەى دەرچووان کە داواکارییان بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان پێشکەشکردووە کەژمارەکەیان بریتیە لە ٥٢ هەزار و ٥٣٣ دەرچوو".

هەر لەکۆبوونەوەکەدا پلانى هەریەک لە زانکۆکان گفتوگۆى لەبارەوە کرا و دواتر پەسەندکرا، لە بڕگەیەکى دیکەشدا پرسى ئەژمارکردنى ماوەى مانەوەى خوێندکارانى خوێندنى باڵا لە دەرەوەى وڵات کە بەشێوەى ئۆنڵاین بەردەوان بوون، پەسەندکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا