پۆلیسی هەولێر: پیاوێکی تەمەن ٦٧ ساڵ کەسێکی دیکە دەکوژێت

کوردستان 14/10/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو پیاوەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی ٣٠ مەتری کەسێکی کوشت، دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ کاتژمێر ٦:٠٠ی ئێوارە لە شەقامی (٣٠) مەتری نزیک پردی سەیداوە رووداوێکی تەقەکردن روودەدات و لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (سەرهەنگ سالح پاشا) تەمەن (٦٩) ساڵ سێ گوللـەی بەردەکەوێت گیان لەدەستدەدات ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە و توانرا ناسنامەی تۆمەتبارەکە دەستنیشان بکرێت بەناوی (ن. س. ح)، تەمەن (٦٧) ساڵ و دواتر دەستگیرکرا ".

هۆکارەکەی کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەش هاتووە:" هۆکاری تاوانەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنی نێوانیان دەگەڕێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەکە دەگیرێتە بەر ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا