وەزارەتی دەرەوەی کوێت داوا لە هاوڵاتییانی لە لوبنان دەکات بەزووترین کات ئەو
وڵاتە بەجێبهێڵن،یاخود لە شوێنی گردبوونەوەکان دووربکەونەوە.
لە ماڵەکانتان دەرنەچن
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٤ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی دەرەوەی کوێت
لەبەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" پێویستە ئەو هاوڵاتییە کوێتییانەی نیازی
گەشتکردنیان بۆ لوبنان هەیە گەشتەکەیان هەڵبوەشێننەوە و ئەو هاوڵاتییانەش کە لە
ئێستادا لەو وڵاتەدان بەزووترین کات خاکی لوبنان بەجێبهێڵن، یاخود لە ماڵەکانیان
دەرنەچن و روو لەشوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن ".
هاوکات، باڵیۆزخانەی کوێت لە لوبنان داوای لە هاوڵاتییانی کرد هەرکاتێک
پێویستییان بەهاوکاری بوو پەیوەندی بە باڵیۆزخانەکەوە بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری بەیروتی پایتەختی لوبنان
رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان لایەنگرانی "حزبوڵا" و بزووتنەوەی "ئەمەل"
و سوپای لوبنان روویدا و لەئەنجامدا شەش
کەس کوژران و ٣٢ کەسی دیکەش برینداربوون.