محەمەد دوشیوانی: کوڕەکەم بۆ پێشوازیکردن لە وەفدێکی عێراقی ناردبوو

کوردستان 15/10/2021

Alternate Text

باوکی بکوژی کارمەندی پاسەوانی یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سلێمانی وتی، کوڕەکەی بۆ پێشوازیکردن لە وەفدێکی عێراقی ناردووە و رووداوەکە لەوکاتەدا روویداوە.
دوای ئەوەی کارمەندی پاسەوانی یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سلێمانی لەلایەن کەسێکەوە کوژرا و دواتر دەرکەوت کە بکوژ کوڕی یەکێک لە بەرپرسەکانی یەکێتییە، محەمەد دوشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتیمانی لە کەرکوک و باوکی تاوانبارەکە لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی (ئێستا) وتی:" شەوی رووداوەکە وەفدێکی حکومەتی عێراق هاتبوونە لای ئێمە و دواتر وەفدەکە هەندێک کاروباریان لە سلێمانی هەبوو منیش لە سلێمانی کوڕەکەم ناردە پێشوازی ئەو وەفدە و داوام لێکرد یاوەری وەفدەکە بکات".

 ئەوەی روویدا قەزا و قەدەر بوو

ئاماژەی بەوەشکرد:" لەوکاتەدا کە کوڕەکەم یاوەری ئەو وەفدەی کردووە رووداوەکە روویداوە و ئەوەی روویدا قەزا و قەدەر بوو".

سەرەتا ویستمان رادەستی بنەماڵەی قوربانییەکەی بکەین، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە

باسی لەوەشکرد:" دوای رووداوەکە کوڕەکەم خۆی شاردبووەوە و ئێمە دوای گەڕانێکی زۆر دۆزیمانەوە سەرەتا ویستمان رادەستی بنەماڵەی قوربانییەکەی بکەین، بەڵام ئەوان رەتیانکردەوە و داوایانکرد کوڕەکەمان رادەستی یاسا بکەین و ئێمەش ئەو کارەمان کرد، ئێستاش لە ئاست بنەماڵەی قوربانییەکەدا ملمان لە موو باریکترە".

کوڕەکەم چەکی نییە و نازانم چەکی چۆن و لەکوێوەوە دەستەکەوتووە

محەمەد دوشیوانی ئەوەشیخستەڕوو:" کوڕەکەم چەکی نییە و نازانم چەکی چۆن و لەکوێوەوە دەستەکەوتووە، من ئەگەر بمزانیایە هەرگیز رێگەم نەدەدا چەک هەڵبگرێت".

ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی دوێنێ کارمەندێکی پاسەوانی یەکێک لە پرۆژە نیشتەجێبووەکانی سلێمانی لەسەر ئەوەی لێپپرسینەوەی لەگەڵ کەسێک بە ناوەی بەیار محەمەد دوشیوانییەوە کردبوو، لەلایەن ناوبراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا، هاوکات چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی تاوانباری رووداوەکە دەستگیرکراوە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا