لە کەنەدا پیاوێک بە تەور هێرشیکردە سەر چوار کەسی دیکە و بەهۆیەوە
برینداربوون.
کەناڵی "CBC"
لە زاری پۆلیسی خۆجێی کەنەدا بڵاویکردەوە:" لەکاتێکدا چەند کەسێک لە شەقامێکی
سەرەکی شاری کاڵغازیدا تێپەڕبوون، کەسێکی دیکە بەتەور هێرشیکردە سەریان و بەهۆیەوە
سەرجەمیان برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران ".
لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەگی راهێندراوەوە دەستگیرکرا
ئەوەش خراوەتەڕوو:" پۆلیس لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەگی
راهێندراوەوە توانیان هێرشبەرەکە دەستگیر بکەن و تاوەکو ئێستا هۆکاری هێرشەکە
ئاشکرا نەکراوە ".