لە ناوچەی ئەمینی بەغدا بەهۆی ئەوەی رووبەڕووی کێشەی زۆری کردبوونەوە
خێزانێک کوڕەکەی خۆیان کوشت.
ئەمڕۆ شەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، میدیا
عێراقییەکان رایانگەیاند:" لە ناوچەی ئەمینی بەغدا کوڕێک لەلایەن خێزانەکەی
خۆیەوە بە گولـلە کوژرا".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" ئەندامانی خێزانی
قوربانییەکە خۆیان پەیوەندییان بە هێزە ئەمنییەکaنەوە کردووە و لە کوشتنی
کوڕيەکەیان ئاگاداریان کردوونەتەوە".
ناوبراو ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بووە و رۆژانە رووبەڕووی کێشەیەکی زۆری کردوونەتەوە
باسیان لەوەشکرد:" خێزانەکە هۆکاری
کوشتنی کوڕەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ناوبراو ئاڵودەی ماددەی هۆشبەر بووە و
رۆژانە رووبەڕووی کێشەیەکی زۆری کردوونەتەوە".