بە گوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان یەکێتی
ژمارەی کورسییەکانی بەرزبووەتەوە بۆ ١٧ کورسی.
ئەمشەو شەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، بەگوێرەی
زانیارییەکان، لە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
توانیویەتی ١٦ کورسی بەدەستبهێنێت.
لە ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەرانی عێراقدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی ١٧ کورسییە
هاوکات دیلان غەفور کە وەکو کاندیدێکی
سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراقی کردبوو، چووەتە سەر پشکی یەکێتی، واتا لە ئەنجومەنی داهاتووی نوێنەرانی عێراقدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خاوەنی ١٧
کورسییە.