لایەنە شیعەکانی عێراق لە
راگەیەندراوێکی هاوبەشدا رەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان راگەیاند.
ئەمشەو شەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، لایەنە
شیعەکانی عێراق راگەیەندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکرد:"
سەرجەم ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە و پێمان وایە پڕۆسەکە
شکستیهێناوە".
ئومێدمان وابوو کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەو ناڕێکییە گەورەیەی کە لە ئەژمارکردنی دەنگەکاندا هەبوون چارەسەری بکردنایە
باسیان لەوەشکرد:" ئومێدمان وابوو
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەو ناڕێکییە گەورەیەی کە لە ئەژمارکردنی
دەنگەکاندا هەبوون چارەسەری بکردنایە، بەڵام وادەردەکەوێت کە چارەسەر نەکراون".