کۆمسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

عێراق 16/10/2021

Alternate Text

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و بەوهۆیەشەوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ناکەوینە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێکەوە 

ئەمشەو شەممە ١٦ی تشرینی یەکەم، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد:" پابەندبووین بە پارێزگاریکردن لە سندوقەکانی دەنگدان و ناکەوینە ژێر کاریگەری هیچ لایەنێکەوە".

باسی لەوەشکرد:" لایەنەکان دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان بدەن".

سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە زۆربەی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هاوکات سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە زۆربەی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لەپێناو رێگریکردن لە دروستبوونی هەر گرژی و ئاڵۆزییەک".
بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، کورسی لایەنەکان بەمشێوەیەیە:

رەوتی سەدر ٧٣ کورسی
دەوڵەتی یاسا ٣٧ کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٢ کورسی
هاوپەیمانی فەتح ١٧ کورسی
هاوپەیمانی کوردستان ١٧ کورسی
عەزم ١٤ کورسی
ئیمتیداد ٩ کورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٩ کورسی
یەکگرتوی ئیسلامیی ٤ کورسی
ئیشراقی کانوون ٦ کورسی
پەیمانی نیشتیمانی ٩ کورسی
هاوپەیمانی هێزی دەوڵەت ٤ کورسی
تەسمیم ٥ کورسی
جەماهیرنا هویتنا ٣ کورسی
پرۆژەی نیشتیمانی ١ کورسی
بزووتنەوەی حەسم ٢ کورسی
حقوق ١ کورسی
بلادی نیشتیمانی ١ کورسی
تەیاری فیراتەین ١ کورسی
کۆمەڵەی سەنەد ١ کورسی
پەیمان و گۆڕانکاری ١ کورسی
جەماوەری نیشتیمانی ١ کورسی
منتج نیشتیمانی ١ کورسی
بەرەی تورکمانی ١ کورسی
دادگەری کوردستانی ١ کورسی
هاوپەیمانی عەرەبی ١ کورسی
تەختلف الامال ١ کورسی
اقتدار نیشتیمانی ١ کورسی
حزبی نیشتیمانی ١ کورسی
ئەهالی واست ١ کورسی
سەربەخۆکان ٣٩ کورسی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا