دۆخی مەککە ئاسایی بووەوە

جیهان 17/10/2021

Alternate Text

میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، بۆ یەکەمینجار دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نوێژی بەکۆمەڵ بەبێ جێبەجێکردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی لەنێو حەڕەمی مەککەدا ئەنجامدرا.

بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لابران

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٧ی تشرینی یەکەم، ئاژانسی هەواڵی سعودیە "واس" بڵاویکردەوە:" لەسەر راسپاردەی حکومەتی سعودیە سەرجەم هێماکانی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لابران، کە پێشتر بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دانرابوون ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" بۆ یەکەمینجار دوای جێبەجێکردنی ئەو رێککارانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نوێژی بەکۆمەڵ و بەبێ پەێڕەوکردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی ئەنجامدرا ". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا