وەزارەتی تەندروستی هۆشداری لەبارەی کۆرۆناوە دەدات و پێدەچێت بۆ ماوەیەك قوتابخانەكان دابخرێنەوە.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری لەدووبارە بەرزبوونەوەی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا دەدات و پێدەچێت بۆ ماوەیەک دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان دابخرێنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بەهۆی هەڵکشانی رەوشی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی توشبووان، پێشبینی دەکرێت وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر، کە یەکێکیان داخستنەوەی خوێندنگەکانە.