کوردێکی سوننە مەزهەب وەک راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی بۆ کاروباری کەمینە ئاینییەکان دیاریکرا.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند :" عەبدولسەلام کەریمی وەکو راوێژکاری ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری کەمینە ئاینییەکان دیاریکراوە"
ئومێدەوارم مامۆستا عەبدولسەلام بتوانێت وەکو رابردووی بە باشی کارەکانی رابپەڕێنێت
هەروەها ئیبراهیم رەئیسی لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئومێدەوارم مامۆستا
عەبدولسەلام بتوانێت وەکو رابردووی بە باشی کارەکانی رابپەڕێنێت و سەرکەوتووبێت".
ماوەی پێنج ساڵیش سەرۆکی زانکۆی پەیامی نوری مەریوان و سنە بووە
عەبدول سەلام کەریمی لەدایکبووی ١٩٦٥ە و
ماوەی پێنج ساڵ پارێزگاری دیواندەرە بووە و ماوەی پێنج ساڵیش سەرۆکی زانکۆی پەیامی نوری مەریوان و سنە بووە.
ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژوودا، کوردێکی سوننە مەزهەب ئەو پۆستە وەربگرێت.