بەیانی ئەمڕۆ کوڵن پاوڵ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا بەهۆی
لێککەوتەکانی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەم، ماڵپەڕی "RT"
لە زاری کەسوکاری وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمەریکا بڵاویکردەوە:" سەرباری
ئەوەی پێشتر جەنەڕاڵ کوڵن پاوڵ ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی توشبوون و
لێککەوتەکانی ئەو ڤایرۆسەوە لەتەمەنی ٨٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٠١ کۆڵن پاوڵ وەک یەکەم هاوڵاتی ئەمەریکی
بەرەچەڵەک ئەفەریقی پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەی وەرگرت.