رەنگە زۆربەمان ماوەی جارێک توشی ئازاری گەدە ببین و ئەوەش ئاماژەیەک نییە
بۆ بوونی مەترسییەکی تەندروستی، بەڵام چەند حاڵەتێک هەن نابێت پشتگۆێ بخرێن.
ماڵپەڕی "THE SUN"
بڵاویکردەوە:" چەند حاڵەتێکی ئازای گەدە هەن نابێت پشتگوێ بخرێن و ئاماژەن بۆ
ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکی مەترسیدار و پێویستە بەزووترین کات کەسەکە سەردانی
پزیشک بکات ".
بە گوێرەی توێژینەوەکە لەم حاڵەتانەدا پێویستە راوێژی پزیشکی وەربگرین:
١-ئازاری گەدە و دەرچوونی خوێن لەگەڵ پیسیدا رەنگە ئاماژەبێت بۆ توشبوون بە
شێرپەنجەی ریخۆڵە.
٢-پەیدابوونی ئازارێکی زۆری ناوسک یەکێکە لە ئاماژەکان بۆ هەوکردنی گەدە.
٣-ئازاری گەدە و هەستکردن بە هێڵنج ئاماژەیە بۆ بوونی کێشەیەک لە ناوسکدا،
هەندێک جار سکچوونیشی لەگەڵدا دەبێت.
٤- هەستکردن بە ئازار و دابەزینی کێش بەشێوەیەکی نائاسایی ئاماژەیە بە
توشبوون بەشێرپەنجە، یاخود هەوکردنی پەنکریاس و ریخۆڵە، یانیش هەوکردنی قۆڵۆن.
٥- بوونی ئازار لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ئاماژەیە بۆ بوونی
هەوکردن لە شوێنێکی دیاریکراوی لەشدا.