لێکۆڵینەوە لەگەڵ ترەمپدا کرا

جیهان 19/10/2021

Alternate Text

میدیاکان بڵاویانکردەوە، بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر ژمارەیەک هاوڵاتی بەڕەچەڵەک مەکسیکی لەلایەن پاسەوانێکی دۆناڵد ترەمپ لە ساڵێ ٢٠١٥، دادگاکانی ئەمەریکا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کرد.

کەناڵی "CNBS" ئەمەریکی بڵاویکردەوە:" نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە بەتۆمەتی هێرشکردنەسەر چەند کەسێک لەلایەن پاسەوانێکی تڕەمپ کە لەساڵی ٢٠١٥ لەبەردەم تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەهۆی لێداونەکانی ترەمپ لە دژی مەکسیکییەکان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ئەنجامدا، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کرا ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لەکاتی گردبوونەوەی ئەو چوار هاوڵاتییە بەرەچەڵەک مەکسیکییە پاسەوانێکی ترەمپ لە تاوەرەکە هاتووەتە دەرەوە هێرشیکردووەتە سەریان ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا