کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای ئەم راهێنەرەی کردووە

وەرزش 19/10/2021

Alternate Text

کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد داوای لە یانەکەی کردووە زیدان بکەنە راهێنەری یانەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، رۆژنامە جیهانییەکان رایانگەیاند:" کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە زینەدین زیدانی فەڕەنسی بکەنە راهێنەری شەیتانە سوورەکان".

ئیدارەی یانەکە لە ئێستادا بیر لەوەدەکەنەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە سۆلشایەر لە راهێنەرەیەتی یانەکە دووربخەنەوە

ئاماژەیان بەوەشکرد:" ئیدارەی یانەکە لە ئێستادا بیر لەوەدەکەنەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە سۆلشایەر لە راهێنەرەیەتی یانەکە دووربخەنەوە و لەسەر داواکاری رۆناڵدۆش یەکەم بژاردەیان بۆ شوێنگرەوەی سۆلشایەر زیدان دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا