شەربەتی توور یەکێکە لەو گیراوانەی سودێکی زۆری بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی زۆر نەخۆشی.
بەپێی بڵاوکراوەیەک کە لەپێگەی "WebTeb"ی تەندروستیی بڵاوکراوەتەوە:" شەربەتی توور سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆر لەپێکهاتە ریشاڵییەکەی تووری لەدەستداوە، بەڵام هێشتا گیراوەیەکی بەسوودە بۆ تەندروستیی لەشی مرۆڤ یارمەتی دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات و چارەسەرە بۆ زۆر نەخۆشی دیکە".
ئەو سوودانەی کە پێگەکە ئاماژەی پێداوە:
١- کرداری هەرس ئاسان دەکات.
٢- یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش.
٣- تەندروستی پێست دەپارێزێت و شێداری دەکات.
٤- مەترسی توشبوون بەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
٥- فشاری بەرزی خوێن کەمدەکاتەوە.
٦- رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا دادەبەزێنێت.
٧- چارەسەرە بۆ کۆکە.
٨- پاڵپشتە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش.