لە باکووری هیندستان زیاتر لە ٣٠ کەس بەهۆی
لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون
چەندین کەسیان ئەندامی یەک خێزانن و بەهۆی رووخانی ماڵەکانیانەوە بوونەتە قوربانی
ئەمشەو سێشەممە ١٩ی تشرینی یەکەم، ماڵپەری BBC رایگەیاند:" بەهۆی لافاوەوە لەچەند ویلایەتێکی باکووری هیندستان زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان
لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش چەندین کەسیان ئەندامی یەک خێزانن و بەهۆی رووخانی
ماڵەکانیانەوە بوونەتە قوربانی، جگە لەو ئامارەش تا ئێستا چەندین کەسی دیکەش
بێسەروشوێن بوون".
بەهۆی بارانبارینەوە ئاوی رووبارەکانی ئەو ناوچانە زیادیکردووە و لافاو دروستبووە
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی
بارانبارینەوە ئاوی رووبارەکانی ئەو ناوچانە زیادیکردووە و لافاو دروستبووە، بەهۆی
لافاوەکەشەوە چەندین ماڵ و دوکان ژێر ئاو کەوتوون".
لە ئێستادا شارەزایانی کەشناسی لە ویلایەتی کرالا هۆشدارییان داوە لەوەی رێژەی بارانبارین بەوشێوە زۆرە بەرداوم دەبێت
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا شارەزایانی کەشناسی لە ویلایەتی کرالا هۆشدارییان داوە لەوەی رێژەی بارانبارین بەوشێوە زۆرە بەرداومدەبێت و زیانێکی زۆر بە ناوچەکە دەگات".