بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب بە پاسێکی
سەربازیدا لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ١٥ کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، ئاژانسی
سوری بڵاویکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دیمەشق دوو بۆمبی چێندراو بە پاسێکی
سەربازیدا تەقیونەتەوە و بەهۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش
برینداربوون".
توانراوە بۆمبێکی دیکەی چێندراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵبکرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات لە شوێنی
رووداوەکە توانراوە بۆمبێکی دیکەی چێندراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پوچەڵبکرێتەوە".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر رووداوەکە".