لە نیویۆرکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، زانایان سەرکەوتوو بوون لە چاندنی گورچیلەی بەراز لە جەستەی مرۆڤدا، کە ئەم یەکەم جارە کارێکی وا سەرکوتوو بێت.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، زانایانی پسپۆڕ توانییان بۆ یەکەم جار لە مێژوودا گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ بچێنن، کە دوای نەشتەرگەرییەکە نەبووە هۆی هیچ کارداناوەیەکی لاوەکی و گورچیەلەکە لەلایەن جەستەی کەسەکەوە رەتنەکراوەتەوە.
نەشتەرگەرییەکە لە سەنتەری توێژینەوەی لانگۆن ئەنجامدراوە، کە پێشوەختە جیناتی بەرازەکە گۆڕانکاری تێدا کراوە تا کێشە بۆ چاندنی گورچیلەی ئاژەڵەکە لە جەستەی مرۆڤدا درووست نەکات.
ئەو کەسەی کە چاندنی گورچیلەی بۆ کراوە، پێشتر بەهۆی نەخۆشییەوە مێشکی لەکارکەوتوو و ماوەیەک لە کۆما" حاڵەتی بێهۆشی"دا بووە، خێزانەکەی رازیبوون بە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە لەسەری.
زاناکان بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە کە بۆ ماوەی سێ رۆژە گورچیلەی بەرازەکە بۆ ئەو کەسە دانراوە، سەرجەم پشکنینەکان ئاشکرایان کردووە کە بە ئاسایی کاری خۆی کردووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە.