لە خۆرئاوای شاری کابوڵ بە نارنجۆک هێرشکرایە
سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیباندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم، قاری سەید
خوستی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان رایگەیاند:" لە رۆژئاوای شاری کابوڵ
بە نارنجۆک هێرشکراوەتە سەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی بزوتنەوەکەمان و بەهۆی ئەو
رووداوەشەوە دوو چەکدارمان بریندار بوون".
چوار منداڵ لەکاتی چوونیان قوتابخانە برینداربوون
هاوکات ماڵپەری BBC ئاماژەی
بەوەکرد:" بەهۆی نزیکیان لە شوێنی رووداوەکە، چوار منداڵ لەکاتی چوونیان
قوتابخانە برینداربوون".
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان
جەختیلەوەشکردەوە:" لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و بەردەوامین
لە کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە هێرشەکە".