هادی عامری داوا لە خۆپیشاندەران دەکات واز لە "تایە" سوتاندن بهێنن و داواش لە کۆمسیۆن دەکات بەزوویی بە سکاڵاکاندا بچێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەم، هادی عەمری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح داوا لەلایەنگران و خۆپیشاندەران کرد بەشێوەیەکی هێمنانە خۆپیشاندان بکەن و وتی:" گومانی تێدانییە مافی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین مافێکە کە دەستوور زامنی کردووە، بەڵام دەبێت بەشێوەیەکی هێمنانە و ئاشتییانە ئەنجامبدرێت".
واز لە تایە سوتاندن و رێگاگرتن بهێنن
ئاماژەی بەوەشداوە:" سوپاسی خۆپیشاندەران دەکەم بۆ لێکتێگەیشتن و مامەڵەکردن بەشێوەیەکی دروست لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات، داواش لەخۆپیشاندەران دەکەم واز لە تایە سوتاندن و رێگاگرتن بهێنن".
هادی عامری باسی لەوەشکرد:" دەبێت بەزووترین کات کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێداچوونەوە بۆ سکاڵا تۆمارکراوەکان بکات و ئەنجامەکانیان رابگەیەنێت".