لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

کوردستان 20/10/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ئەیلولی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت.

مووچەی مانگی ئەیلول خراوەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٠ی تشرینی یەکەم، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پارەی مووچەی مانگی ئەیلولیان خستووەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە و لە دوو رۆژی داهاتوودا بەسەر پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت ".
١٥ لیوای هاوبەشی هەردوو یەکەی ٧٠ و ٨٠ لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا رێکخراونەتەوە و راستەوخۆ لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە مووچە و چەک و پێداویستییان بۆ دابین دەکرێت.

هاوکات، بە پێی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران دەستپێدەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا