ماڵپەڕێکی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا بڵاویکردەوە، مارک زۆکربێرگ لە پلانیدایە
هەفتەی داهاتوو ناوی کۆمپانیای فەیسبووک بگۆڕێت.
مارک زۆکربێرگ باسی گۆڕینی ناوی کۆمپانیای فەیسبووک دەکات
ماڵپەڕی "the verge" بڵاویکردەوە:" مارک زۆکربێرگ، سەرۆکی جێبەجێکاری
فەیسبووک بڕیاریداوە لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی "کۆنێکت"
باسی گۆڕینی ناوی کۆمپانیاکە بکات، کە ساڵانە لە رۆژی ٢٨ی تشرینی یەکەمدا
بەڕێوەدەچێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا رەخنەی توند لە
کۆمپانیای فەیسبووک دەگرن و بە هاندان بۆ بڵاوکردنەوەی رق و بابەتی نەشیاو و
کاریگەرییکردنیان لەسەر هەرزەکاران تۆمەتبار دەکات.