سەرباری رزگابوونی
پۆلیسێکی فیدراڵی لە هێرشێکی چەکدارانی داعش لە کەرکوک و کوژرانی بەشێک لە
هاوڕێکانی، بەڵام دادگای سەربازی بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزای دا.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە
کەناڵی "الشرقية"ی عێراقی بڵاویکردووەتەوە :" سێ مانگ بەر لە ئێستا
لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردەسەر خاڵێکی سەربازی پۆلیسی
فیدراڵی و بەهۆیەوە زۆربەی سەربازانی ئەو خاڵە کوژران و تەنها یەکێکیان بە ناوی
ئەحمەد جبوری بە برینداری رزگاری بوو ".
بەتۆمەتی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی سزادرا
ئەوەش خراوەتەڕوو:"
پاش رزگاربوونی ئەو سەربازە عێراقییە لەو هێرشەدا و گەڕانەوەی، لەلایەن دادگای
سەربازییەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا و لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە بەتۆمەتی کەمتەرخەمی
لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا ".
ئەم رووداوە لە
تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە چاڵاکوانان ئاماژەیان
بەوەکردووە:" چۆن دەبێت کەسێک رووبەڕووی تیرۆر بووبێتەوە و لە مردن رزگاری بووبێت
و زیندانی بکرێت ؟".