مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەشدەکرێت

ئابوری 21/10/2021

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ دەستبەدابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی تشرینی یەکەم، دەستبەدابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، کە راستەوخۆ لەلایەن ئەمریکاوە بودجەی پێویستیان بۆ دابین دەکرێت.

لیوا هاوبەشەکان لە ١٥ لیوای یەکەی ٧٠ و ٨٠ پێکدێن، کە لە ژێر سایەی وەزارەتی پێشمەرگەدا رێکخراونەتەوە.

شایەنی باسە دوێنێ چوارشەممە، لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند:" هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پارەی مووچەی مانگی ئەیلولیان خستووەتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە و لە دوو رۆژی داهاتوودا بەسەر پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکاندا دابەشدەکرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا